بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەكە بە ئانسی "فرانس پرێس"ی وتووە، توركیا بۆردوومانی هێزەكانی هەسەدەی لە پارێزگاكانی حەلەب و حەسەكە كردووە، هەروەها بۆدروومانی چەند خاڵێكی سوپای سووریای لە پارێزگاكانی رەقە و حەسەكە كردووە.
ناوبراو روونیشی كردووەتەوە، بەهۆی بۆدروومانەكانەوە 12 كەس كوژراون، كە 6یان ئەندامی هێزەكانی هەسەدەن و 6یان سەربازی سوپای سووریان.
Your Comment