بەهۆی لێچوون و پەنگخواردنەوەی غازی شلەوە خانوویەکی سێ نهۆمی لە سلێمانی تەقیەوە

عێراق و هەرێمی کوردستان- تەقینەوەیەك لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی ڕوویدا، بەوهۆیەوە خانوویەكی سێ نهۆمیی تەختی زەوی بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تائێستا بەهۆی تەقینەوەكەوە، 9 کەس گیانیان لەدەست داوە و 13 کەسیش بریندار بوون کە گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.

بەپێی زانیارییەكان، سیستمی غازی ئەو خانووەی تەقینەوەكە تێیدا ڕوویداوە شۆفاژە و لێچوونی هەبووە و لە ماڵەكە پەنگی خواردووەتەوە و تەقیوەتەوە و خانووەكەی تەختی زەوی كردووە.

بەوتەی كەسوكاری خاوەنی ئەو ماڵەی تەقینەوەكە تێیداڕوویداوە، كوڕ و كچەكانی ئەو خێزانە لە ماڵەكە كۆبونەتەوە و زیاتر لە 20 كەس بوون.

هاوکات سەرچاوەیەکی بەرپرس دەڵێت، "تەنکیەکە ساغە نە تەقیوە، لە قاتی ئەرزی و لێچوون روویداوە و قاتی خوارەوەی خانوەکە تەقیوەتەوە و بەوھۆیەوە خانوەکە رووخاوە.

News Code 7288

Your Comment

You are replying to: .
captcha