بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا لەمیانی گردبوونەوەیەکی پارتەکەی لە شاری ئەلازیغ، جارێکی تر داوای کرد، پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) دابخرێت و ڕێگهی کارکردن لێبگیرێت.
لە گردبونەوەکەدا باخچەلی جەختی کردەوە، پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) نوێنەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەکات لەناو پەرلەمانی تورکیادا بۆیە دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە و ڕێگهی کارکردنی سیاسییان پێنەدرێت.
باخچەلی لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت: "هەدەپە مۆڵگە و ڕەگەزی ناپاکی و جوداخوازیین، بۆیە بڕیاری دادگای دەستوریی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتە پێویستییەکی ڕەهایە".
Your Comment