دەقی ڕاگەیەنراوەکەی مەسروور بارزانی لەبارەی پێوەندیی تەلەفۆنیی شێخ جەنگی و چەند کەسێکی دیکەوە لەبارەی دەستنیشان کردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی:
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنمان وەک جێگری سەرۆکی پارتی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێگەیشت .
هەروەها بەسوپاسەوە، چەندین پەیامی پیرۆزباییمان بەم بۆنەیە لە بەڕێزان باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ئیلبروس کوتراشیڤ، لاهور جەنگی، عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق، غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، باپیر کامەلا، سکرتێری گشتیی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، بەهرام وەڵەدبەگی، سەرۆکی ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان-تاران، فادی مەرعی، سکرتێری ڕەوتی پاشەڕۆژی کورد لە سووریا، شێخ فەیسەڵ حەڕوش ئەلجەربا پێگەیشت، کە هیوای سەرکەوتن بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەخوازن.
Your Comment