حزبە کوردیەکانی عێراق متمانەیان بە یەکتر نەماوە

بەشی جیهان- گۆڤاری هیڵ-ی ئەمریکی هۆشداری دەدات کە چاوەڕوان دەکرێت ئاستی ناکۆکیی نێوان حزبە کوردییەکانی عێراق، بەتایبەت پارتی دەسەڵاتداری دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زیاتر ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری هیڵ، نزیک لە کۆنگرێسی ئەمریکایە، لە شیکاریەکدا هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخی ئێستای عێراق کردووە و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیعە ئەلسوودانی بە ڕووداوێکی ئەرێنیی لە قەڵمداوە.

هاوکات ئەم گۆڤارە بێ هیوایی خۆی سەبارەت بە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان لە دوای پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دەربڕیوە و دەنووسێت: بێمتمانەیی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بە یەکتر قووڵتر دەبێتەوە. ئەم گۆڤارە ئیدیعای ئەوەی کردووە کە ڕەنگە دوای هەڵبژاردنی عەبدوللەتیف ڕەشید کە لە پشکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە، وەک سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندیی نێوان لایەنە کوردییەکان خراپتر ببێت.

هەروەها هیڵ دەڵێت هەردوو لایەنی کوردی دەسەڵاتداری هەرێم بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەبارەی هەندێک پرس وەکوو پرسی بوودجە و چارەنووسی کەرکووک هەوڵەکانیان دەست پێکردووە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە دەتوانێت ململانێی جیددی و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنە کوردستانییەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراقی لێبکەوێتەوە.

News Code 7234

Your Comment

You are replying to: .
captcha