گرنگترین کاری حکوومەتی نوێ پەسەند کردنی رەشنووسی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023یە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نوێی دارایی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەتەکەی کرد و گوتی، کاری لە پێشینەیان پێشکەش کردنی بودجەی ساڵی 2023 دەبێت.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکان و کادیری پێشکەوتووی وەزارەتەکە ئەنجام دا، و لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگی هاوکاری بە ڕۆحی تیمی کردەوە، هەروەها تەواوکردنی چاکسازییە پێویستەکان بۆ سیاسەتی دارایی و دابین کردنی پێداویستییەکانی گەشەپێدانی گشتگیر لە ئابووری نیشتمانی، بە تایبەت لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئابووری ئێستا".

تەیف سامی گوتوویەتی: "یەکێک لە گرنگترین کاری لەپێشینەی حکوومەتی نوێ و وەزارەت، خستنەڕوو و پەسەند کردنی رەشنووسی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023یە".

ناوبراو جەختی کردەوە لە پێویستی: "بەردەوام بوون لە هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەموو ئۆرگان و بەڕێوەبەرایەتییەکان، وەبەرهێنانی کات و کۆکردنەوەی وزەکان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی چانسی سەرکەوتن لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەکان و باشترکردنی ستراتیژییەکان بۆ بودجە فیدراڵیەکان، هەروەها زۆرترین لایەنی داهاتی گشتی دەوڵەت".

تەیف سامی ئاماژەی بەوەش کردووە، "وەزارەتەکە بەپێی ئەو ڕێسا و یاسایانە کاردەکات کە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی بەپێی ستانداردەکانی دەستپاکی و مەرجەکانی بەدەستهێنانی دادپەروەرییە".

وەزیری نوێی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە: "قۆناغی داهاتوو داوامان لێدەکات هەوڵەکانمان دوو هێندە بکەینەوە و بەرنامەکانمان بۆ ئامادە بکەین بەرەو بەهێزکردنی پایەکانی ئابووری نیشتمانی هاوسەنگ و بەردەوام، پشتگیریکردنی کەرتە ژیانی و بەرهەمدارەکان، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق لە پارچە جۆراوجۆرەکانیدا".

News Code 7209

Your Comment

You are replying to: .
captcha