بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی تورکیا بە کەرەستەی سەربازییەوە لە باکووری ئیدلیب لە سووریاوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی تورکیا بەڕێکەوتوون.
ئەم ناوەندە ڕاشیگەیاندووە ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی تورکیا کە لە 10 زرێپۆش و 7 تانک و چەند بارهەڵگر کە سەربازەکانیان جێبەجێ دەکرد لە باکووری حەلەب کشانەوە.
ئەم ناوەندە کە چاودێریی پرسەکانی سووریا دەکات هەروەها وتی کە تورکیا لە ڕۆژی 26ی تەشرینی یەکەمیشدا ژمارەیەک زۆر لە هێزەکانی خۆی لە باکووری حەلەب کشاندەوە.
Your Comment