شاندی پارتی لەگەڵ نووری مالیكی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە عێراق کۆ بووەوە و تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێڕەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوە ئیسلامی لە عێراق ئاماژە بەوە کراوە، "نووری مالکی ئەمڕۆ لە بەغدا پێشوازیی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە بە سەرۆکایەتی ڕۆژ نوری شاویس لە دیدارەکەدا هەردوولا پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵییان تاوتویی کردووە".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەردوولا لەبارەی یەکخستنی هەڵویستەکان بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکانی بودجە بەجۆرێک ببێتە هۆکاری مسۆگەر کردنی دادپەروەری بۆ گەلی عێراق هاوڕا بوون".

هاوکات لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە دەبێت کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دوور لە زمانی چەواشەکاری، بەکارهێنانی چەک و پارەی سیاسیی فەراهەم بکرێت ".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 720

Your Comment

You are replying to: .
captcha