ئامانجەکانی تورکیا لە ڕاکێشانی شەر بۆ ناو هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- شرۆڤەکارێکی پرسە کوردییەکان دەڵێت تورکیا بە ئامانجی دوور خستنەوەی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان لە ناوخۆی وڵاتەکەی و هەروەها کەم کردنەوەی خەسارە گیانییەکان، هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان زیاتر کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا لە دوو ساڵی رابردوودا بە بیانووی رووبەڕووبوونەوەی PKK، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە هێرشەکان بۆسەر خاکی عێراق.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی ئەمواج، توركیا لە سەرەتای مانگی شوباتەوە تا ناوەڕاستی مانگی تەشرینی یەكەم، 20 هێرشی بە درۆن لە هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە، كە ژمارەیەكی بەرچاو كوژرا و و برینداری لێكەوتۆتەوە.

مەحموود یاسین کوردی، شرۆڤەکار و چالاکی میدیایی رایگەیاند، ئامانجی تورکیا لە چڕکردنەوەی هێرشە درۆنییەکان لە هەرێمی کوردستان، دابەزاندنی زیانە مرۆیی و سەربازییەکانی سوپاکەی و گواستنەوەی شەڕ بۆ دەرەوەی سنوورەکانیەتی.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە پەکەکە لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیادا بەشێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی خۆی لەدەست داوە.

لای خۆیەوە بەرپرسێكی ئەمنیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە "ئامواج"ی راگەیاندووە، پەلاماری فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستانیش گەیشتۆتەسە پارێزگای سلێمانیش و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەكات.

ئەو بەرپرسە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ كردووه‌ كێشه‌كانیان بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان نەگوازنەوە.

News Code 7193

Your Comment

You are replying to: .
captcha