دەستەی "تحریر الشام" دارەدەستی نوێی تورکیایە لەدژی کوردانی سووریا

بەشی جهان- بەگوێرەی هەواڵێکی میدل ئیست فۆرم، دەستەی توندڕەوی "تحریر الشام" دەستی کردووە بە فراوانکردنی قەڵەمڕەوی خۆی و ئەم کارەش بەبێ ڕەزامەندیی تورکیا مومکین نییە، ئەگەری ئەمە هەیە کە ئەنقەرە ئەم گرووپە لەبری ئەرتەشی ئازاد لە دژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت.

بەپێی هەورڵی کوردپرێس، گرووپی توندڕەوی تەحریر ئەلشام کە ئەمریکا خستوویەتییە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، توانیویەتی هەندێک ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازادی سووریای سەر بە تورکیا، داگیر بکات لەوانە شاری کوردنشینی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

پەیمانگای میدل ئیست فۆرم لە شیکارییەکدا سەبارەت بەم ڕووداوە نووسیویەتی کە ئەم پرسە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی جددی بێت لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە کوردی سووریا.

ئەم پەیمانگایە ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە تورکیا ئەم گرووپە بە بەدیلێکی باشتر لە سوپای ئازادی سووریا بزانێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی کوردەکانی سووریا ببێتەوە، بۆیە جگە لە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ​​ڕەنگە دەستەی تەحریر ئەلشام لە دژی کوردەکان بجووڵێنێت.

ئەم پەیمانگایە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڕووداوە دەتوانێت ببێتە بنەمای ڕێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان چوونکە ئێستا هێزەکانی حکوومەتی سووریا دەتوانن هێرش بکەنە سەر عەفرین.

News Code 7173

Your Comment

You are replying to: .
captcha