ئەمریکا نیگەران نییە لەوەی کە تورکیا فڕۆکەی جەنگیی ئیف ١٦ لە دژی کوردەکانی سووریا بەکار بێنێت

بەشی جیهانی- ئەو مەرجانەی لەبەرچاو گیراوە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بە تورکیا، لەوانە ئەگەری بەکارهێنانی ئەم فڕۆکە لە دژی کوردانی سووریا لەلایەن ئەنقەرەوە؛ لە پرۆژەیاسای بودجەی بەرگریی ئەمریکا لابراون.

بەپێی هەواڵی كوردپرێس، لە پرۆژەیاسای بودجەی بەرگریی ئەمریكا بۆ ساڵی 2023 رێككەوتن لەسەر فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی ئێف 16 بە توركیا كراوە. لەنێو ئەم مەرجانەدا کە لەلایەن بۆب مێنندێز و کریس ڤان هالێن کە دوو سیناتۆری دیموکراتن لە پرۆژەیاساکەدا جێگیرکرا بوون، حکوومەتی ئەمریکا دەبوو دڵنیابێت لەوەی تورکیا ئەو فڕۆکە جەنگییە لە دژی یۆنان یان هێزەکانی سووریای دیموکرات بەکار ناهێنێت.

بەڵام بە پشت بەستن بەو گۆڕانکاریانەی لە پرۆژە یاساکەدا کراوە، ئەم دوو پێشنیازە یان هەموارکردنە لابراون، واتە نیگەرانی هێرشی تورکیا بۆ سەر یۆنان یاخود هێزە کوردییەکانی سووریا ناتوانێت رێگری لە فرۆشتنی ئیف-16بە تورکیا بکات.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە حکوومەتی تورکیا داوای کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ لە ئەمریکا کردووە، بەڵام ناڕەزایەتییە بیانییەکان لەوان وڵاتی یۆنان و هەروەها هۆشداریی بەشێک لە نوێنەرانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران، ڕێگری کردووە لە فرۆشتنی ئەم چەشنە فڕۆکەیە بە تورکیا.

News Code 7172

Your Comment

You are replying to: .
captcha