وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی مانگی ڕابردووی ئاشکرا کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری کۆتایی فرۆش و هەناردەی نەوتی بۆ مانگی 8ی ساڵی 2022 بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەنراوێک وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، بەپێی دوا ئاماری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لەمانگی رابردوودا بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو 101 ملیۆن و 859 هەزارو 528 بەرمیل بووە کە داهاتەکەی گەیشتۆتە 9 ملیار و 688 ملیۆن و 903 هەزار دۆلار.

وەزارەتی نەوت لەبەشێکی تردا رایگەیاندوە، رێژەی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوور لە مانگی رابردوودا گەیشتۆتە 100 ملیۆن و 750 هەزار بەرمیل، هەروەها لە کێڵگەی کەرکووکیشەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا 1 ملیۆن و 109 هەزارو 528 بەرمیل بوەو نرخی هەر بەمیلێکیش گەیشتۆتە 95.120 دۆلار.

وەزارەتی نەوت ئاشکراشی کردوە، فرۆشی نەوت لە رێگەی هەناردەکردنی بارهەڵگرەکانەوە کۆی گشتی داهاتی گەیاندۆتەوە 14 ملیۆن دۆلار.

News Code 7111

Your Comment

You are replying to: .
captcha