شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، گەیشتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازیی لە شاندە ئەمریکییەکە کرد.

شانده‌كه‌ ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم لە کۆبوونەوەدان و دواتریش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كۆ دەبنەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

News Code 7053

Your Comment

You are replying to: .
captcha