بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 17-09-2022، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، نیگەرانییەکانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە نەڕەویونەتەوە و جارێکی دیکە هەڕەشەی کردووە کە دەستلەکار دەکێشێتەوە، ئەگەر پارتی و یەکێتی دەست لە کاروباری وەزارەتەکەی وەربدەن.
شایانی باسە وەزیری پێشمەرگە لە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە؛ لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەربەست لەزگین، بریکاری وەزیرە و وەکوو کەسی یەکەمی حیزبەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە هەژمار دەکرێت.
Your Comment