بەرهەم ساڵح و سەلاحەدین بەهائەدین دوا گۆڕانکارییه‌‌ سیاسییه‌کانی عێراق تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبونه‌وه‌ و جه‌ختیانکرده‌وه‌ لەگرنگی چڕکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له‌ نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراقدا.

به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و له‌ دیداره‌که‌دا گفتوگۆکرا لە بارەی دوا پێشهات ‌و گۆڕانکارییه‌‌ سیاسییه‌کانی عێراق ‌و هه‌رێمی کوردستان.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا جەخت کرایەوە لە گرنگیی چڕکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له‌ نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بەمەبەستی هێنانەئاراوەی لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش‌ بە ئاڕاستەی کۆتایی هێنان بە کێشە و قەیرانەکان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی وڵات و هاوڵاتیان.

News Code 7024

Your Comment

You are replying to: .
captcha