بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، عێراقییەکان و میوانەکان یادی چل ساڵەی ئیمام حسێن (درودی خوای لەسەر بێت) و خانەوادە و هاوەڵانییان کردەوە و عێراقییەکان وانەی میوانداری و بوێرییان بە جیهان بەخشی.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە لە خەڵکی سەبر و بەتوانامان ناشارینەوە کە عێراق بە قەیرانێکی سیاسیدا تێدەپەڕێت کە رەنگە یەکێک بێت لە سەختترین قەیرانەکانی دوای 2003." بەڵام ئومێد و ئیرادەمان هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، بە مەبەستی پەڕینەوە و هەنگاونان بەرەو عێراقێکی ئارام و سەقامگیر.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بانگەوازی من بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان ئەوەیە،با ئیلهام لەم بۆنە چل ساڵە وەربگرین و عێراق و عێراقییەکان لەبەرچاو بگرین.
Your Comment