سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداری لە مەترسیەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان و گرژی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەی عێراقیی «الصباح الجدید»ی وتووە: هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەدژی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان، هەولێری ناچار کرد تا بۆ نێوەندگیری کردن هانا بۆ واشنتۆن ببات.

ناوبراو ئاماژەشی دا بەوەی کە زیاترین قازانج لە پیشەسازیی نەوتی هەرێم کۆمپانیا بیانییەکان دەیبن ئەمەش لە حاڵێکدایە کە تووشی کێشەی ئابووری و هەژاری بوونەتەوە.

News Code 7010

Your Comment

You are replying to: .
captcha