بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەم 14ی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی لە ماکسیم رووبین کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
کونسوڵی گشتیی ڕووسیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
Your Comment