بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "تا ئێستا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە دیاری کردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەگەیشتوینەتە رێککەوتن، بەڵام بەدڵنیاییەوە بە دوو کاندیدەوە ناچینە بەغدا، ئەگەری ئەوەش هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە کاندیدێکی هاوبەشەوە ئەم دوو حزبە کوردستانییە سەردانی بەغدا بکەن".
سوورچی دەشڵێت: لە نێوان یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکرات کۆبوونەوەکان بەردەوامە و منیش گەشبینم بەوەی بەرپرسانی نەک تەنها ئەو دوو حزبە، بەڵکوو بەرپرسانی 5 حزبی دیکەی کوردستان بە کاندیدێکی هاوبەشەوە دەچنە بەغدا.
Your Comment