بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومهتی ههرێمی کوردستان، ئهمڕۆ (سێشهممه 13ـی ئهیلوول/سێپتێمبهری 2022)، راگهیهندراوێکی بڵاو کردهوه، تێیدا هاتووه: له میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری ناوچەی قەرەحەسەن بۆ گوندەکانی جەوەڵ بۆر، ئاخور گورجی و ئەو ناوچانەی کە گومان دەکرا تیرۆریستانی داعش وەک رێڕەوی هاتووچۆ و مانەوەیان بەکاریان دەهێنا، ئەنجام دا.
ئۆپەراسیۆنەکە، لە چوار قۆڵەوە ئهنجام دراوه و ماوەی شەش کاتژمێر بەردەوام بووه، یەکەکانی لیوای 22ـی پیادە تێیدا بەشدار بوون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە، دوای ئەوە دێت، لە کۆتایی مانگی ئابدا تیرۆریستانی داعش دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی ناوچەکەیان کوشتووە.
Your Comment