بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلا ئەلیاسری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ بە رۆژنامەی "صباح"ی نیمچە فەرمی حکوومەتی عێراقی راگەیاندووە: هەرێمی کوردستان تائێستا جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی رەت دەکاتەوە و بەشێوەی نایاسایی نەوت هەناردە دەکات.
دەشڵێت، لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمدا بوونی نیە، کە بەرەسمی رایگەیاندووە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە تەواوی رەت دەکاتەوە.
دادگای باڵای فیدراڵی لە 15ی شوبات یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستانی بە نایاسایی ناوبراد و داواشی كرد هەرێمی کوردستان سەرجەم داهاتە نەوتییەکانی خۆی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی حكوومەتی ناوەندی عێراق بكات.
Your Comment