کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM) ژەنەڕاڵ مایکل ئێریک کوریلا، فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی ناوەندی هێزه‌كانی ئەمریکا سه‌ردانی كامپی هۆلی كرد و ڕایگەیاند: ئەرکی پاکتاو کردنی داعش لە کامپی هۆل بەردەوامە و ئه‌مه ئۆپەراسیۆنێکی گرینگ و بەرفراوانە کە کامپەکە سەلامەتتر دەکات بۆ هەموو دانیشتوان، پێشتر ئەندامانی داعشیان بینیوە کە ژن و کچیان لەناو کەمپەکەدا بە زنجیر بە کۆیلە گرتووە و دانیشتوانی کامپەکە ئەشکەنجە دەدەن و بەدوای بڵاو کردنەوەی ئایدیۆلۆژیا چەوتەکەیاندا دەگەڕێن.
فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی ناوەندی هێزه‌كانی ئەمریکا باسی له‌وه كردوه، "زۆربەی دانیشتوان هەوڵی رزگاربوون لە داعش دەدەن له كامپی هۆلدا، ئێمەش بەردەوامین لە کارکردن لەگەڵ هه‌سه‌ده بۆ چارەسەرکردنی ئاسایش لە کامپەکە و بارودۆخی مرۆیی، پێکەوە کارکردن درێژکراوەی هاوکارییە بەردەوامەکانمانە بۆ دەستەبەرکردنی شکستی بەردەوامی داعش".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "لە کاتێکدا ئەم کەمپە نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە دەکات بۆ ناوچەکە، هاوكات نوێنەرایەتی کارەساتێکی مرۆیی دەکات، لەگەڵ چەند ئەندامێکی کەمپەکە قسەم کرد، ئەم گفتوگۆیانە مه‌ترسیه‌كانمانی له‌باره‌ی دۆخی كامپه‌كه بەهێزتر کرد".
به‌پێی ئاماره‌كانی فەرماندەیی ناوەندی هێزه‌كانی ئەمریکا، بە نزیکەی 56 هەزار دانیشت‌و کە زیاتر لە 90%یان ژن و منداڵن له كامپی هۆلدا له ژێر چادردان دەژین، ئه‌وان له ژینگه‌یه‌كی سه‌خت و له پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدا كاته‌كانیان به‌ڕێده‌كه‌ن و دەستڕاگەیشتنیان بە ئاویش سنووردارە.
فه‌رمانده‌ی سێنتکۆم دەشڵێت، "داعش هەوڵ دەدات ئەم هەلومەرجە ترسناکانە بقۆزێتەوە، له‌و شوێنەدا بە نزیکەی 80 منداڵ لە مانگێکدا لەدایکبوون، شوێنێکی گه‌شه‌سه‌ندنی ڕاستەییە بۆ نەوەی داهاتووی داعش، نزیکەی 70%ی دانیشتوان تەمەنیان لە خوار 12 ساڵەوەیە، ئەم گەنجانە بە لەبەرچاوگرتنی کوالێتی ژیانیان کە زۆر خراپە، تووشی توندڕەوی دەبن".
ئه‌وه‌ش هاتووه، زۆربەی دانیشتوانی ئەو کەمپە داعش رەت دەکەنەوە، زۆرێک دەیانەوێت جارێكی دیكه تێكه‌ڵی کۆمەڵگه ببنه‌وه، زۆرێک ئارەزوی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی دوبارە بچنە ناو هێزی کارەوە و منداڵەکانیان بگەڕێننەوە بۆ قوتابخانە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزه‌كانی ئەمریکا باسی له‌وه كردوه، "هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ ئەو مەترسیەی کە ئۆردوگای هۆل دروستی کردوە، لە ئارادا نییە، من لەوە دڵنیام، چارەسەر ئەوەیە کە وڵاتان هاوڵاتیانی خۆیان بگەڕێننەوە و چاکیان بکەنەوە و یەکبگرنەوە، نزیکەی نیوەی دانیشتوانی هۆل بەڕەچەڵەک خەڵکی عێراقن، من دەستخۆشی لەو پێشکەوتنە ڕاستەقینەیە دەکەم کە عێراق تا ئێستا نیشانی داوە لە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی".
روونیشی كراوه‌ته‌وه، ئەم دۆخکە پێویستی بە چارەسەرێکی نێودەوڵەتی هەیە، بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پێویسته کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هاوسۆزیەوە سەیری ئەم کێشەیە بکات.
Your Comment