بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە داواکاریی ڕەوتی سەدر بۆ کشانەوەی پارتی و سونەکان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، "تاوەکوو ئێستا بە فەرمی باسی ئەو بابەتە نەکراوە و پێموایە دەبێت بە دانیشتن و کۆبوونەوە بڕیار لەسەر ئەو پرسانە بدرێت، پێشموایە پێویستە هەوڵ بدرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن و حکوومەت پێک بهێنرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە: "وەک پارتی لاریمان نیە کە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، بەڵام پێویستە بەڵێن بدرێت کە ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێ قبووڵ بکرێت".
دەربارەی نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمار، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، ئەو پرسە پەیوەستە بەو لیژنەیەی تایبەت بەو پرسە ڕاسپێردراوە.
Your Comment