بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی، دۆخی سیاسی ئێستای عێراقی به ته‌مومژاوی وه‌س فکرد و رایگەیاند: "ئه‌سته‌مه پێشبینی بکرێت چی روده‌دات."
بەبڕوای سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، له عێراق حکوومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بوونی نییه و وتیشی "پێویسته ده‌وڵه‌تێک به ئیراده‌ی عێراقییه‌کان دابمه‌زرێت، دوور بێت له تاکڕه‌وی حزبی و مه‌زهه‌بی و به‌ڕێوه‌بردن به عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنی، ئه‌وکات عێراق سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت."
له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پەرلەمانی عێراق، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، باسی له‌وه کرد، "بەدیدی من هەر لە بنەڕەتدا دەسەڵاتی دادگای فیدراڵی نەبوو کێشەی پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە، به‌ڵکوو ده‌بێت به‌پێی ده‌ستور پەرلەمان خۆی کێشەکانی چاره‌سه‌ر بکات".
له‌باره‌ی پرسی پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی وتی: "ئه‌م هه‌نگاوه به‌بێ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در کارێکی زه‌حمه‌ته ".
لەبارەی پەیوەندی پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: "ناکۆکیمان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە، بەڵام ئێمە واقعەکە دەخوێنینەوە، ئێمە کە لەگەڵ سەدریش هاوپەیمانیمان پێکهێنا، مانای ئەوە نییە دژی ئەوانین، بەڵام ئەوان لایەنێکیان دەویست تا بارودۆخەکەی بخەنە ئەستۆ".
Your Comment