کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، پێشوازیی كرد لە هیكس جونیەر، كونسوڵی نوێی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر و شاندێكی سەربازی و دیبلۆماسی یاوەری.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، كونسوڵی گشتی، سەرەڕای دەستخۆشی، پاڵپشتی و پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی و كاركردن لەپێناو لابردنی لەمپەر و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە دووپات كردەوە.
كونسوڵی گشتی ئەمریكا وتویەتی: "رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكان ئەركێكی قورسە و پێویستی بە هاوكاری و پشتگیری هەمووان هەیە، پشتیوانی روئیای وەزیری پێشمەرگە دەكەین، لە دروستكردنی هێزێكی تۆكمەی یەكگرتوویی سەربازیانە و لەمڕوەشەوە ئەمریكا و هاوپەیمانان بە ئەركی خۆیان هەڵساون و چاوەڕوانی زیاتریان لە رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە هەیە".
Your Comment