وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی وەڵامی وتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی رایگه‌یاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی نیه‌ بۆ ده‌ستكاری كردنی یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری و ھیچ داوایەکی لەو جۆرەشی بۆ ھەموارکردنەوەی ئەو یاسایە، ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستانی نەکردووە.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستکاری (یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری) بکات، ئێمە لێرەوە رای دەگەیه‌نین کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە و ھیچ داوایەکی لەو جۆرەشی بۆ ھەموار کردنەوەی ئەو یاسایە، ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستانی نەکردووە".

وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، سەبارەت بە دەرچواندنی رێنماییەکانی یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رێکەوتی 22ی حوزەیرانی 2022، بە بڕیاری ژمارە 157 و لە خاڵی سێیەمدا ھەریەک لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری و دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤی راسپاردوە، بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی رێنمایی ئاسانکاری جێبەجێ کردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەن کە دوای دو مانگ و نیو لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پاڵپشتی خۆی بۆ دەرچواندنی رێنماییەکان دەربڕی.

جووتیار عادل دەشڵێت: "حکوومەتی هەرێم پابەندی پەیڕەو کردنی شەفافیەتە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی و بەکردەییش ئەوەی جێبەجێی کردووە".

News Code 6916

Your Comment

You are replying to: .
captcha