بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕیبوار محەمەد ئەمین، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "المعلومە" ڕایگەیاند، لەباری یاساییەوە، حکوومەتی فیدراڵی عێراق کارتی گوشاری بەدەستەوەیە کە ڕێگەی پێدەدات هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.
ناوبراو دەشڵێت: سەرسەختیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر رادەستنەکردنی داهاتی نەوت بە حکوومەتی فیدراڵی عێراق لێکەوتەی جددی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەبێت.
ئەمین ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە لایەنە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە دروستی بەڕێوەببەن.
Your Comment