بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و گرینگ بوونی ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا دەڵێت: لە ئێستادا دەستوەردانە بیانییەکان لەمپەڕن لەبەردەم چارەسەری قەیرانەکانی سووریا، ئێمە گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی کە گەلی سووریاش بە چارەسەری سیاسی ڕازین.
ئیلهام ئەحمەد زیاتر باسی لە چالاکییە سیاسییەکانی سووریا کرد و وتی: دوای شەڕی ئۆکرانیا و کۆبوونەوەی تاران و کۆبوونەوەی نێوان پووتین و ئەردۆغان چالاکی سیاسی وەستا و چاوەڕێی هیچ پێشکەوتنێک و سەرەتایەکی نوێ ناکەین بۆ چالاکی سیاسی.
ناوبراو وتیشی: "دەرفەتێکی زۆر هەیە کە گەلی سووریا قۆناغێکی نوێی چالاکی سیاسی دوور لە کاریگەریی هەر هێزێکی دەرەکی دەست پێبکات، بەڵام من مەزەندە دەکەم کە ئێمە زۆر دەرفەتمان لەدەست داوە".
ئیلهام ئەحمەد زیادی کرد: کارەکانی حکوومەتی تورکیا لەڕێگەی میلیشیاکانی سەر بە خۆیەوە وامان لێدەکات بیر لە هیچ نزیکبوونەوەیەک لە تورکیا نەکەینەوە، ژماریەک ئاستەنگ لە سەر ڕێگای ئەم نزیکبوونەوە هەیە، یەکێک لەوانە مەرجەکانی حکوومەتی تورکیایە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "خەڵکی سوریا بۆ تورکیا گرنگ نین، بەڵام حکوومەتی تورکیا پرسی کۆچبەران بەکاردەهێنێت و پارەیەکی زۆری بۆ ئەو مەبەستە وەرگرتووە".
ئیلهام ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت: "ئەگەر گەلی سووریا لەسەر ئایندەی وڵاتەکەیان بگەنە رێککەوتن، دەتوانن خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام ئەگەر چاوەڕێی دەستێوەردانی هێزە بیانییەکان بین، ئەوا سووریا و گەلەکەی ڕزگارییان نابێت".
Your Comment