بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە پشتی بە سێ سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، داوایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، لەپێناو دەستبەرکردنی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەستێوەردان بکات، ئەویش بە ئامانجی ئەوەی ئەنقەرە ناچار نەبێت ئاستی هاوردە کردنی نەوت لە ئێران و ڕووسیاوە زیاتر بکات.
ئەوەش هاتووە: کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی کە بنکەکەی لە داڵاسە، لە مانگی کانوونی دووەمدا نامەیەکی بۆ باڵیۆزەکانی ئەمریکا لە بەغدا و ئەنقەرە نووسیوە و تێیدا داوای کردووە، نێوەندگیریی لە دۆسیەیەکی ساڵی ٢٠١٤ بکات کە پەیوەندی بە هێڵی بۆریی نێوان عێراق و تورکیاوە هەیە.
Your Comment