بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سوومریە نیوزی ڕاگەیاندووە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ماڵی یەکێک لە هاوڵاتیانی کۆمەڵگەی سێری لە ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی کەوتووەتە خوارەوە.
ئاشکراشی کردووە سەرچاوەی ئاڕاستەکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نادیارە و ڕووداوەکەش هیچ زیان و قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام ئەوە دەرکەوتووە کە فڕۆکەکە سەر بە سوپای تورکیایە.
Your Comment