بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەی توندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال مستەفا کازمی قسەم کرد و ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی".
ناوبراو هەروەها دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە دایالۆگێکی هەمەلایەنە و ڕاشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات ڕووبەڕووی دەبێتەوە. دەبێت ئەوەندە ئازا بین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێێن و قبووڵ بکەین کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.
Your Comment