بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاو کردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن و دەڵێت "ناچار نەبن گەشت بۆ عێراق مەکەن".
لە درێژەی راگەیێندراوەکەی تورکیادا هاتووە، "لە هەر دۆخێکی نەخوازراودا پەیوەندیی بە هێڵە گەرمەکانی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا و کونسوڵگەرییەکانمان بکەن."
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، داوا لەو هاووڵاتییانەی دەکات کە ئێستا لە عێراقن، خۆیان لە گۆڕەپانی خۆپێشاندەران و ئەو ناوچانەی ئاڵۆزی و گرژییان تێدایە، دووربخەنەوە.
Your Comment