پێکدادانەکانی ئەمڕۆ لە هەموو شوێنەکانی عێراق جێگای نیگەرانییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "راپۆرتی پێکدادانەکانی ئەمڕۆ لە هەموو شوێنەکانی عێراق جێگەی نیگەرانییە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردوەتەوە، نابێت رێگە بدرێت ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەریی عێراق بخرێتە مەترسیەوە، خۆپیشاندان رەگەزێکی سەرەکی دەوڵەتە دیموکراتییەکانە، بەڵام پێویستە خۆپیشاندەران رێز لە دامەزراوە و ماڵ و موڵکی حکوومەت بگرن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە،"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نیگەرانە زیادبوونی گرژییەکان، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات هێمنی خۆیان ببپارێزن و خۆیان بەدووربگرن لە هەر جۆرە مامەڵەیەکی توندوتیژانە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە،"ئێستا وەختی گفتوگۆی لایەنەکانە بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان، خۆپیشاندان رەگەزێکی سەرەکی دەوڵەتە دیموکراتییەکانە، بەڵام پێویستە خۆپیشاندەران رێز لە دامەزراوە و ماڵ و موڵکی حکوومەت بگرن، هیوادارین گەلی عێراق رێگە بە دامودەزگاکان بدەن کاری خۆیان ئەنجام بدەن".

News Code 6845

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha