پارتی دیموکراتی کوردستان هەرگیز نابێتە بەشێک لە قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان هەرگیز نابێتە لایەنێکی قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق و هۆکاری سەرەکیی ئەم قەیرانە ناکۆکیی نێوان لایەنە شیعەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبین سەلام لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی «بغداد الیوم»دا زیاتر وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکیان له‌ قه‌یرانی ئێستای عێراق نییه‌ و ناکۆکی نێوان شیعه‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستایه‌.

سەلام جەختی لەوە کردەوە کە "بە توندی تۆمەتەکانی دەستێوەردان لە قەیرانی ئێستای عێراق ڕەت دەکەینەوە، چوونکە کورد هەمیشە ویستویەتی قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق چارەسەر بکات".

ناوبراو زیادی کرد: "پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەرگیز هۆکاری قەیرانی ئێستا نییە".

News Code 6823

Your Comment

You are replying to: .
captcha