بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیزا فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی له لیژنه‌ی دارایی و کاروباری ئابووری له په‌رله‌مانی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، لە کابینەی نۆیەمدا داهات له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران زیادی کردوو و زیادبوونی ڕێژه‌ی داهات له حاجی ئۆمه‌ران به‌هۆی جێبه‌جێ کردنی ڕاسپارده‌کانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم بووه ئامانجیش کۆتایی هێنان به قۆرخکاری و ڕۆتینات بووه له خاڵه سنوورییه‌کان و تا ئێستا پڕۆسه‌که به‌رده‌وامه و سه‌رکه‌وتوو بووه".
لیزا فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ده‌شڵێت: "هیچ وڵاتێک و هیچ بازرگانێک ئاماده نییه ئاڵوگۆری بازرگانی له‌گه‌ڵ خاڵی سنووری هه‌رێمێک بکات که پابه‌ند نییه به بڕیار و ڕاسپارده‌کانی حکوومه‌ته‌که‌ی، سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی یاسا دوو فاکته‌ری کاریگه‌رن که بازرگان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت و له‌هه‌ر کوێیه‌ک دۆزییه‌وه ڕوو له‌وێ ده‌کات، بۆیه باشتروایه خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌کرێت و به هێنانه‌وه‌ی بیانوی جیاواز ڕاستی و دروستی بابه‌ته‌که به‌لاڕێدا نه‌بردرێت".
ناوبراو دەشڵێت: "پێش چه‌ند ڕۆژێک ژووری بازرگانیی سنه له کوردستانی ئێران هۆشداریان دا که ئه‌گه‌ر دۆخی ده‌روازه‌ی باشماخ ڕێکنه‌خرێته‌وه بازرگانه‌کان ناچار ده‌بن ڕوو له ده‌روازه سنوورییه‌کانی دیکه بکه‌ن و کۆتایی به ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌کانیان له ڕێگه‌ی خاڵی سنووری باشماخه‌وه بهێنن".
Your Comment