‌دۆخی ده‌روازه‌ی باشماخ ڕێکنه‌خرێته‌وه‌ بازرگانه‌کانمان ناچار ده‌بن ڕوو له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی دیکه‌ی عێراق بکه‌ن

بەشی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ژووری بازرگانیی سنه هۆشداریی بە هەرێمی کوردستان داوە کە ئەگەر دۆخی ده‌روازه‌ی باشماخ ڕێکنه‌خرێته‌وه‌ بازرگانه‌کانمان ناچار ده‌بن ڕوو له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی دیکه‌ی عێراق بکه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیزا فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ لیژنه‌ی دارایی و کاروباری ئابووری له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، لە کابینەی نۆیەمدا داهات له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران زیادی کردوو و زیادبوونی ڕێژه‌ی داهات له‌ حاجی ئۆمه‌ران به‌هۆی جێبه‌جێ کردنی ڕاسپارده‌کانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم بووه‌ ئامانجیش کۆتایی هێنان به‌ قۆرخکاری و ڕۆتینات بووه‌ له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌کان و تا ئێستا پڕۆسه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ و سه‌رکه‌وتوو بووه‌".

لیزا فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ده‌شڵێت: "هیچ وڵاتێک و هیچ بازرگانێک ئاماده‌ نییه‌ ئاڵوگۆری بازرگانی له‌گه‌ڵ خاڵی سنووری هه‌رێمێک بکات که‌ پابه‌ند نییه‌ به‌ بڕیار و ڕاسپارده‌کانی حکوومه‌ته‌که‌ی، سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی یاسا دوو فاکته‌ری کاریگه‌رن که‌ بازرگان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت و له‌هه‌ر کوێیه‌ک دۆزییه‌وه‌ ڕوو له‌وێ ده‌کات، بۆیه‌ باشتروایه‌ خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌کرێت و به‌ هێنانه‌وه‌ی بیانوی جیاواز ڕاستی و دروستی بابه‌ته‌که‌ به‌لاڕێدا نه‌بردرێت".

ناوبراو دەشڵێت: "پێش چه‌ند ڕۆژێک ژووری بازرگانیی سنه‌ له‌ کوردستانی ئێران هۆشداریان دا که‌ ئه‌گه‌ر دۆخی ده‌روازه‌ی باشماخ ڕێکنه‌خرێته‌وه‌ بازرگانه‌کان ناچار ده‌بن ڕوو له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی دیکه‌ بکه‌ن و کۆتایی به‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانیه‌کانیان له‌ ڕێگه‌ی خاڵی سنووری باشماخه‌وه‌ بهێنن".

News Code 6804

Your Comment

You are replying to: .
captcha