بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن کاچماز، بەرپرسی دۆسیەی منداڵان لە فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا؛ ڕایگەیاند: لە سەرەتای هێرشە درۆنەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا تائێستا 8 منداڵ گیانیان لەدەست داوە، هەروەها 24 منداڵیش بریندار بوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی هێرشەکان چەندین کەسی دیکەش بوونەتە قوربانی، ئەوەش لە ئەنجامی سیاسەتی "ئاکپارتی-مەهەپە بووە کە دژایەتی کوردیان کردووە بەبنەمای هاوپەیمانییەکەیان."
پەرلەمانتارەکەی هەدەپە دەڵێت، دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئێران، رووسیا و تورکیا لە تاران، ئەنقەرە هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا زیاتر کردووە و بەشێوەیەکی "دوژمنکارانە هێرشەکانی بەردەوام بوون، بەجۆرێک ئاکپارتی سیاسەتی دەرەکیی خۆی لەسەر توندوتیژی بونیاد ناوە و بەردەوامی خۆیشی لەو سیاسەتەدا دەبینێت، بۆیە منداڵ، گەنج و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، بۆیە ئێمە داوا دەکەین ئەو هێرشانە رابگیرێن."
Your Comment