بەپێی هەواڵی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی بە سەرپەرشتی و چاودێریی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر Pfizer-BioNTech لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن لێژنەی باڵای پسپۆڕی ڕاوێژکاری بۆ دابین کردنی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان لە ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بەڕێوەچوو.
وەزارەتەكە زانیاریی زیاتری سەبارەت بە كۆبوونەوەكە و هەوڵەكانیان بۆ دابین كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا نەخستۆتەڕوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment