بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی باسنیووزی زمانحاڵی پارتی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: لە ده‌ره‌نجامی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی که به‌هۆی کوشتنی هاوسه‌رۆکی پێشووی پژاکه‌وه دروست بووه، چه‌ند ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی پژاک هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و به‌رامبه‌ر به په‌که‌که وه‌ستاونه‌ته‌وه. یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی پێشووی په‌که‌که دەڵێت: ”با ته‌رمی رێزان جاوید به خانه‌واده‌که‌ی پیشان بده‌ن".
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه، له راگه‌یه‌نراوێکدا، میدیای په‌که‌که بڵاوی کرده‌وه، که رێزان جاوید، ناسناوی په‌که‌که‌یه بۆ یوسف ره‌بانی، له ئۆپه‌راسیۆنێکی تورکیا له قامشلۆ کوژراوه. کوژرانی رێزان جاوید، په‌رده‌ی ناڕەزایی له‌ناو په‌که‌که‌دا لاداوه و جۆری کوشتن و کاتی کوشتنه‌که‌ی لای پژاک بووەتە نیگه‌رانی.
رێزان جاوید، له ساڵی 2015 ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی په‌که‌که کردووه به‌وه‌ی چۆن ده‌بێت خه‌باتی کوردستانی ئێران بێده‌نگ بکرێت؟ له به‌رامبه‌ردا جه‌میل بایک پێی گوتووه، که له باکووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا فشاریان له‌سه‌ره، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاره‌کانی ئه‌وێ، ناچارن رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بکه‌ن، بۆ بێده‌نگ کردنی پژاک له کوردستانی ئێران.
حامید گه‌وهه‌ری، یه‌کێک له نووسه‌ر و ره‌خنه‌گره‌کانی کوردستانه، کتێبێکی له‌سه‌ر مێژووی په‌که‌که نووسیوه و شاره‌زایه له ته‌واوی خه‌بات و دروستبوونی په‌که‌که، له‌وباره‌وه زانیاری بۆ باس‌نیوز ده‌خاته روو و ده‌ڵێت: "رێزان جاوید له بنه‌ڕه‌تدا ناوی یوسف رهبانییه و خه‌ڵکی مهاباده، ئه‌و له‌به‌ر هه‌ستی کوردایه‌تی چووەتە ناو په‌که‌که، وای زانیوه که په‌که‌که بۆ کوردستان تێده‌کۆشێت، پێش ئه‌وه‌ی بێته ناو په‌که‌که، یوسف ره‌بانی له ئێران زۆر چالاک بووه و له تاران‌دا چالاکیی کردووه، که هاته ناو په‌که‌که، به بیری کوردانه‌وه هات، بۆیه له پژاکدا خۆی بینییەوه، په‌که‌که کاتێک رێزان جاویدی ده‌ویست، که ناوه به‌ناوه ده‌یانهێنایه سه‌ر شاشه و به سانۆر قسه‌یان پێ ده‌کرد. په‌که‌که نه‌یده‌هێشت رێزان کاری پژاک بکات، کاری په‌که‌که‌ییان پێ ده‌کرد، دوایین جار له‌لایه‌ن قه‌ندیله‌وه نێردراوه بۆ قامشلۆ و به قسه‌ی خۆیان له‌وێش کوژراوه! جۆری کوشتنه‌که‌یشی جیاوازه، چوونکه پێش ئه‌و هەزار که‌س له‌ناو په‌که‌که ته‌سفیه کراون و جۆری کوشتنه‌که ئێستا جیاوازه، په‌که‌که جی پێ ئێسیان بۆ ده‌به‌ستێت و دواتر خۆیان زانیاریی ده‌ده‌نه فڕۆکه‌ی تورکیا و بە کوشتیان دەدەن".
گوتیشی: "رێزان جاوید ره‌خنه‌ی زۆر توندی له په‌که‌که گرتووه، بۆیه ناردوویانه بۆ کوردستانی سووریا، له ساڵی 2016 کۆدار کۆنگره‌ی خۆی به‌ستووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێش ساڵێک رێزان ره‌خنه‌ی گرتبوو، له کۆنگره‌ی کۆدار لێی درا و وه‌ک ئه‌ندام هێشتییانه‌وه و هیچ به‌رپرسیارێتیی پێ نه‌درا، دواتر که‌سێک له شوێنی دانراوه به‌ناوی سۆران ره‌سوڵ پوور که که‌سێکی ده‌سته‌ڕاستی جه‌میل بایک بوو و به‌قسەی ئه‌و پژاکی به‌ڕێوه بردووه، جگه له رێزان جاوید، چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی پژاک له‌لایه‌ن په‌که‌که ته‌سفیه کراون و چاره‌نووسیان نادیاره، هاکا به‌یانامه‌یان ده‌کرد و گوتیان کوژراون، له‌وانه هیوا ئارگه‌ش، سیروان ئارگه‌ش، مازیار کاوێن، که خه‌ڵکی مازنده‌ران بووه و زۆر پیاوێکی ئازا بووه و ئێستا دیار نییه، ئه‌مانه چاره‌نووسیان نادیاره و به سه‌دان که‌سی دیکە له‌ناو پژاک بێ سه‌روشوێنن".
حامید گه‌وهه‌ری، ئه‌وه‌شی خسته روو: "په‌که‌که بڕوای به پژاک و سه‌رکردایه‌تیی پژاک نه‌ماوه، ئێستا ئافره‌تێکیان هێناوه به ناوی ئۆزگور، که ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی له بنه‌ماڵه‌ی موعینییه‌کان وه‌رگرتووه‌ته‌وه، که پژاک به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌و ئافره‌ته خه‌ڵکی باکوورە و کەسێکی توندڕه‌وه، بۆ تهسفیهکانی ناوخۆ دانراوە و په‌که‌که باوه‌ڕی به هیچ یه‌کێک له‌و گرووپانه نییه، که خۆی دروستی کردوون، به‌تایبه‌ت له کوردستانی عێراق و له کوردستانی ئێران".
ئەو نووسەر و رەخنەگرە ده‌شڵێت: "جاوید، له سه‌ره‌تادا سیاسی و سه‌ربازی بوو، دواتر په‌که‌که گواستییانه‌وه بۆ سلکی سه‌ربازی، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر له‌وێ خۆیان له‌ناوی به‌رن، له خه‌ڵکی نزیکی بیستراوە، که رێزان جاوید زۆر هه‌وڵی داوه په‌که‌که جێ بهێڵێت و بچێته ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی دیکه ئه‌و هه‌وڵه‌ی داوه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، دواتر ده‌ستگیر کراوه، ئێستاش که کوژراوه، جه‌سته‌که‌ی پیشانی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌دراوه، که داخۆ به فیشه‌ک کوژراوه، یان به بۆمبی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان، ئه‌مه‌ش گومان دروست ده‌کات و ده‌بێت خانه‌واده‌ی جاوید داوای روونکردنه‌وه بکه‌ن و ته‌رمه‌که‌ی ببینن، خاڵی دواتر، رێزان جاوید له تەل تەمەر کوژراوه نه‌ک قامشلۆ، ئه‌گه‌ر برینداریش بووه له تەل تەمەر بۆ نه‌برا بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی حه‌سه‌که که له‌وێ نزیکتره، بۆ براوه بۆ قامشلۆ؟".
هاوکات مه‌حموود ره‌ش، یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی پێشووی په‌که‌که که ئێستا وازی هێناوه، بۆ باس‌نیوز گوتی: "پژاک پارچه‌یه‌که له په‌که‌که و په‌که‌کە به‌کاری ده‌هێنێت، په‌که‌که خۆی پژاکی دروست کردووه، بۆیه به‌لایه‌وه گرنگ نییه هاوسه‌رۆکی ئه‌م حزبه بباته سووریا له‌وێ بکوژرێت، له کوردستانی سووریاش وا ده‌کات، له‌وێ خه‌ڵک ده‌گرن و ده‌یانبه‌ن بۆ شه‌نگال و سلێمانی، ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیی په‌که‌که‌یه، که به‌م شێوه کار ده‌کات، بابه‌تی رێزان جاویدیش ئاوایه، له کوردستانی ئێرانەوە براوه بۆ کوردستانی سووریا، باشه ئه‌م پیاوه براوه بۆ ئەو شوێنە، چۆن ده‌زانێت جوگرافیا و سروشتی شه‌ڕ له کوردستانی سووریا چۆنە؟ سەبارەت بە رێزان جاوید، سووریا شوێنێکی نامۆ بووه، چونکه نه‌یزانیوه چی بکات، دواتر له رووداوێکدا بانگەواز دەکەن، که رێزان کوژراوه، چۆن و که‌ی و بۆچی کوژراوه؟ ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن، په‌که‌که له‌لایه‌ک دەڵێت بۆ سه‌ردان چووه بۆ کوردستانی سووریا، له‌لایه‌کی دیکهوە ده‌ڵێت به‌رپرسیارێتیی پێ دراوه، بۆیه په‌که‌که نه‌یتوانیوه باوەڕ به خه‌ڵک بێنی رێزان چۆن کوژراوه".
ئه‌وه‌شی خسته روو: "په‌که‌که گومانی له رێزان جاوید هه‌بوو، به‌تایبه‌ت دوای رهخنهگرتنەکانی، بۆیه په‌که‌که نه‌یده‌زانی چۆن رێگای بکاته‌وه، چونکه رێزان ده‌یگوت ئۆکه‌ی پژاک سیاسه‌تی په‌که‌که‌یه، به‌ڵام ناکرێت ئازادیی بڕیاردان له‌وان بسێنرێته‌وه، بۆیه پژاک و په‌یه‌ده و هه‌ده‌په ئێستا نیگه‌رانن له په‌که‌که و ده‌ڵێن ئازادمان بکه‌ن، با بۆ خۆمان سیاسه‌ت بکه‌ین، ئه‌م ده‌نگه تا دێ زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه، گومانی زۆر هه‌یه کە بۆ رێزان نێردرا بۆ سووریا؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێزان به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت ئازادمان بکه‌ین با بۆخۆمان سیاسه‌ت بکه‌ین، ئه‌مه سه‌ره‌تای کۆتایی بوو بۆ ئه‌وه‌ی جاوید له په‌که‌که کۆتایی پێ بێت، جیا له‌وه‌ش، چه‌ند که‌سێکی دیکه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ناو په‌که‌ک ته‌سفیه کراون، ئه‌مانه سه‌رەداوی گرنگن، بۆ ئەوەی تێ بگه‌ین چی بووه".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی پێشووی په‌که‌که ئه‌وه‌شی خسته روو: "په‌که‌که هۆکاری سه‌ره‌کیی کوشتنی رێزان جاویدە، یه‌کێک له ئه‌گه‌ره به‌هێزەکان ئەوەیە کە له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه ته‌سفیه کراوه، په‌که‌که کێی بوێت له قه‌ندیل لەناوی ده‌بات، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئەوەیە ئه‌م رێزان جاویدە تا ئێستا لاشه‌ی پیشانی کەس نه‌دراوه بزانرێت چۆن کوژراوه، بۆیه گرنگه بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌م پرسیارە لە په‌که‌که بکەن و په‌که‌که وێنەی لاشەی جاوید بە ڤیدیۆ تۆمار بکات و بیداته بنه‌ماڵه‌که‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به فیشه‌ک کوژراوه، یان به بۆمبی درۆن کوژراوه".
به‌پێی زانیاریی باس‌نیوز به‌هۆی کوشتنی رێزان جاویده‌وه، به‌شێک له سه‌رکردایه‌تیی پژاک داوای روونکردنه‌وه له په‌که‌که ده‌که‌ن و داوای چاره‌نووسی هیوا ئارگه‌ش ده‌که‌ن، که چارەنووسی نادیاره و بنه‌ماڵه‌که‌ی رێزان جاوید داوایان کردووه ته‌رمه‌که‌یان پیشان بده‌ن، چوونکه ته‌رمه‌که‌یان له سووریا ناشتووه.
Your Comment