بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق کۆبووە و بڕیاری دا سەیر کردنی داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی بۆ 30ی ئەم مانگی دوابخرێت.
لەبارەی هۆکاری دواخستنەکە، شێروان دووبەردانی ئاماژەی بەوە کرد، "هێشتا رێکارەکانی سەیرکردنی داواکارییەکە تەواو نەبووە، راستە لایەنی سەدری سکاڵایان تۆمارکردووە، بەڵام دەبێت لایەنی بەرامبەریش کە پەرلەمانە ئاگادار بکرێتەوە و ئەوانیش ئامادەبن لەبەردەم دادگە و وتەی خۆیان بدەن."
Your Comment