هۆشیار زێباری جەخت لە کۆتایی هێنان بە ناکۆکی نێوان لایەنە شیعەکان دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری، لەبارەی ئەگەری شەڕی ناوخۆی لایەنە شیعەکان هۆشداری دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، لە تویتێکدا نووسیویەتی: "شەڕی ناوخۆ بە بڕیاری سەرکردەکان ڕوونادات. شەڕی ناوخۆی کورد لە ساڵی 1994 بە بڕیاری بەڕێزان مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دەستی پێ نەکرد. بەڵکوو کردەوەی توندوتیژانە و ڕووداوی ئەملاوئەلای فەرماندە مەیدانییەکان هۆکاری شەڕەکە بوون."

ئەوەشی خستۆتەڕوو "گرژی سیاسی ئێستای نێوان هێزە شیعەکان لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر، گەیشتۆتە ترۆپک و دەبێت رێگری لێ بکرێت. با سوود لە مێژو وەربگرین".

News Code 6722

Your Comment

You are replying to: .
captcha