بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەیدا پارتى رایگەیاندووە: "ئێمە دڵنیاین ئەگەر قوربانیدان و خۆڕاگریی خەڵکی قارەمانی کوردستان نەبوایە، ئەم دەستکەوتانە بەدەست نەدەهاتن و حکومڕانی کوردستان کاروانەکەی هەتا ئێستا نەدەگەیشت بەهەموو کەموکوڕییەکانییەوە".
هەروەها لە پەیامەکەی پارتیدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا بارودۆخی عێراق گەیشتۆتە خاڵێکی مەترسیدار و یەکدەستی و یەکهەڵوێستی و لێبڕانی دەوێت.
هەر لەپەیامەکەیدا ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى دەڵێت: "لەم قۆناخەدا دەبێت "بەرژەوەندییە باڵاکان ببینین و لە پەنجەرە گەورەکەوە سەیری ئەرکە ھەنووکەیی و ھەمیشەییەکان بکەین، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھەمیشە، رووی لە ئاشتی، چارەسەر، یەکڕیزیی نێوخۆییدایە".
مەکتەبی سیاسی پارتى جەختی کردوەتەوە کە لەگەڵ بەغدا دەستووری هەمیشەیی عێراق و رێککەوتن و سازان بە بنەمای چارەسەر دەزانێت، لەو پێناوەشدا ماندوونابێ و ھەموو ھەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی خۆی دەخاتەوەگەڕ و شێلگیرانە لەو پێناوەدا خەبات دەکات.
Your Comment