تێکچوونی بارۆدخی عێراق کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، تێکچوونی ھەر بارودۆخێک لە عێراقدا پریشکی بەر ھەرێمی کوردستانیش دەکەوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاکم قادر حەمەجان لە میانی بەشداری کردنی لە سیمینارێکی تایبەت بە یاساناسان ئاماژەی لەسەر دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستانی وتی: "ئەگەر بمانەوێ و نەمانەوێت تێکچوونی ھەر بارودۆخێک لە عێراقدا پریشکی بەر ھەرێم دەکەوێت، بۆیە پێویستە خاوەنی یەک گوتاری سیاسی بین، کە تا ئێستا نەمانتوانیوە خاوەنی ئەو گوتارە بین، بۆ ئەوەی بتوانین مافە دەستووری و داواکاری و داخوازی نەتەوەکەمان مسۆگەر بکەین".

حاکم قادر ئەوەشی خستوەتەڕوو، "نابێت ململانێ و ناکۆکی سیاسی ڕێگر بێت لە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن، چوونکە ھەڵبژاردن مافی خەڵکە و پێویستە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت".

News Code 6702

Your Comment

You are replying to: .
captcha