تەرمی خانەوادەی پەنابەری «ئێران نژارد» لە سەردەشت ئەسپەردە کرا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- تەرمەکانی بنەماڵەی "ئێران نژاد" کە لەکاتی کۆچ کردنیان بەرەو بەریتانیا لە گەرووی مانشی فڕەنسا ژێر ئاو کەوتن؛ پاش گەڕانەوەیان بۆ ئێران لە سەردەشت ئەسپەردە کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «ڕەسوول ئێرن نژاد» 35 ساڵان خەڵکی سەدەشت لە ئازاربایجانی ڕۆژئاوا هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی «شوا محەمەد پەناهی» 35 ساڵ و دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی «ئانیتا» 9 ساڵان و «ئارمین» تەمەن 6 ساڵ و کۆرپە پانزدە مانگەکەیان بە ناوی «ئارتین» هەفتی مانگی خەزەڵوەر لە ڕێگای کۆچ کردن بەرەو بەریتانیا لە گەرووی دەریایی مانش بە هۆی تۆفانەوە قایەقەکەیان وەرگەڕا و ژێرئاو کەوتن و گیانیان لەدەست دا.

پاش ئەو ڕووداوە تەرمی ئەم بنەماڵە سەردەشتیی پاش تێپەڕاندنی قۆناخە یاساییەکان گەڕێندرایەوە و لە سەردەشت ئەسپەدەی خاک کران.

شایانی باسە پۆلیسی فەڕەنسا تەنها تەرمی چوار ئەندامی ئەم بنەماڵەیەی دۆزیەوە و چارەنووسی کۆرپە 15 مانگەکەی ئەم بنەماڵە نادیارە. و بەرپرسانی فەڕەنسا دەڵێن چاوەڕوان ناکرێت کە زیندوو بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 67

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha