بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیات سوورچی، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مەعلوومە، زیادی کرد: پەرتەوازەیی و لێکترازان لە ناو ماڵی کورد زیاترە لە پەرتەوازەیی ناو ماڵی شیعەکان، تا ئەو ڕادەیەی کە لە نێوان لایەنە کوردستانییەکاندا لێکتێگەیشتن نابینرێت و ئەم کێشەیە قەیرانی ئێستای عێراق قورس‌تر کردووە.
سوورچی دووپاتی كردەوە: "عێراق گیرۆدەی قەیرانی دارایی و ئابووری و سیاسی و دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەكە لە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەیدایە، چونكە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لەو وڵاتە ملیارەها دۆلاری تێدەچێت بۆ حكوومەت، ئەو بڕە پارەیەش، ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت، لە گیرفانی هاوڵاتیانی عێراقییەوە خەرج دەکرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت ئه‌نجامی باشی نابێت و له‌گه‌ڵ خواستی لایه‌نه‌کاندا یەک ناگرێت بۆیه درێژه‌دان به دۆخه‌ی ئێستا لە به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات‌دا نییه.
Your Comment