بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە ئەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بەوەکرد "زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکدار چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جوولانەوەی نەوەی نوێیان داوە".
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا سەرۆکی نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆک و سەرکردایەتی و پەرپەمانتارانی جووڵانەوەکە، دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات.
هەر بەپێی وتەکانی عەبدولواحید "تەواوی کۆنسوڵییەت و باڵوێزی وڵاتان و نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە".
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەشڵێت چەندین پەرلەمانتار و سەرکردایەتی نەوەی نوێ دەستگیر کراون.
Your Comment