دادگاى فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی سەبارەت بە  نادەستووری بوونی قەوارەى هەرێم رەت کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگاى باڵاى فیدراڵی عێراق سکاڵایەک رە تدەکاتەوە کە لە دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان تۆمارکرابوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان دووبەردانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى بە تەلەفزیۆنی رووداوی گوت: "دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سکاڵایەکى لە دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان رەتکردووەتەوە کە لەلایەن پەرلەمانتارێکى عێراقەوە پێشکەش کرابوو بە پاساوى ئەوەى مەرجى بەرژەوەندى لە پێشکەش کردنى ئەو سکاڵایەدا نەبووە".

سکاڵاکە لەلایەن عەلی شەداد، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو. رۆژی چوارشەممە 03-08-2022 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵاکە کۆبووەوە و سکاڵاکەی رەت کردەوە.

لە سکاڵاکەدا ناوى سکاڵالێکراوان هاتبوو، کە بریتیبوون لە: بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمان، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، عەبدولجەبار عەزیز، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى هەرێمى کوردستان، جەلیل عەدنان، سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق.

عەلی شەداد لە سکاڵاکەیدا وتبووی دەسەڵاتەکانى هەرێمى کوردستان "نادەستووری"ین، بەوپێیەى پێچەوانەى ماددەکانى 5 ،13، 19، 120 و 125ى دەستوورى عێراقە کە تایبەتن بە جێبەجێ کردنى دەستوور و سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دادگەکان و دانانى دەستوورى هەرێمى کوردستان و گەرەنتی کردنى مافى پێکهاتەکان.

News Code 6601

Your Comment

You are replying to: .
captcha