بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاندووە: ماوەی مانگێكە بارەگاكانی حەشدی شەعبی ئەوانەی لەناو شاردان سەرجەمیان داخراون و قفڵیان لێدراوە هیچ هەست بەبوونیان ناكەین لەشارەكە.
ناوبراو باسی لەوەش كرد جموجوڵەكانی داعش و شانە نووستووەكانیش پەیوەندی بەداخستنی بارەگاكانی حەشدی شەعبییەوە نییە لەشارەكە پێشتریش جموجووڵیان هەبووەو ماوەیێكە كەمێک جووڵەكانیان زیادی كردووە، هەرچەندە لەدوو هەفتەی رابردوو هیچ شتێكی نائاسایی لە سنوورەكەی ئێمە رووی نەداوە و لەلایەن داعشەوە بەڵكوو لە جەلەولا و خانەقین بوونەتە مەترسی.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: "ئەو هێزانەی ئێستا لە شارەكەن تارادەیێک باشە بۆ ئێستا چوونكە لەناو شار هیچ شتێكی مەترسیدار نەبووە تەنها لە ناوچەكانی دەوروبەر مەترسی هەیە، ئەگەر لەداهاتووش مەترسییەكان زیاد ببن بە دڵنیاییەوە پێویستە هێزەكان لەناو شاریش زیا دبكرێن چوونكە ئەو هێزانە ژمارەیان كەمەو شارەزاییان كەمترە بەراورد بە هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆی حكوومەتی هەرێم".
محەمەد مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باسی لە هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كرد و وتی: "ئەوەی ئێمە ئاگادار بین رێككەوتن لەنێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی بەغدا كراوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان رەنگە هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق چەند كیلۆمەترێک دووریان هەبێت".
ناوبراو راشیگەیاند: ئەوەی ماوەتەوە لەسەر چۆنێتی جێبەجێكردنییەتی لەسەر ئەرزی واقع، چوونكە رێككەوتنی تەواو كراوەو ناوی هێزەكانیش دیاری كراوە لە چ ناوچەیێک بن بەڵام نازانرێت بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە كەی دەدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment