بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی كارگه‌یێكی دروست كردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باب یه‌كه‌كانی هه‌واڵگری جه‌ندرمه و دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری نیشتیمانی (میت) له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه خۆجێیه‌كان له ژێر چاودێری پسپۆرانی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر كارگه‌كه ئه‌نجام دا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یێک تیرۆریست كه نه‌یانده‌توانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانیان له توركیا ئه‌نجام بده‌ن و بگه‌نه توركیا به ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران، جگه له دۆزینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندین ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردی دیكه و ئێلەگی خۆكوژی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئاكامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌دا رێگە گیراوه له ژماره‌یێک هێرشی گه‌وره‌ی خوێنڕێژی.
شایانی باسە بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆن لەلایەن جەندرمەی تورکیا و دەزگای هەواڵگریی میتەوە لە خاکی سووریا پرسێکی کەم وێنەیە و وەکوو ئەوەیە ئۆپەراسیۆنەکە لەناوخاکی تورکیا ئەنجام درابێت. کەڵک وەرگرتن لەم هێزانە لەجێگای سوپا و دەرکردنی بەیاننامە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە جێگای وەزارەتی بەرگری، هەوڵێکی ژیرانەی تورکیایە بۆ بەروپێش بردنی سیاسەتەکانی لە سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment