کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) کاروانێکی سه‌ربازیی نوێ بریتی له 300 لۆریی چه‌کوچۆڵی سه‌ربازیی قورسی بۆ ناوچه‌ی قامیشڵۆ ڕه‌وانه کردووه.
ئه‌م کاروانه که شه‌وانه گه‌یشتۆته کوردستانی سووریا و له‌وێوه به‌ره‌و قامیشڵۆ چووه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانی نۆسه‌یبینی سه‌ر به پارێزگای ماردینه‌وه بینراوه و هه‌ندێک وێنه‌ی کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌مریکا که له دۆخێکی هه‌ستیاردا ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه کراوه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه.
کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌مریکا جگه له چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی سووته‌مه‌نیشی پێ بووه.
شایانی باسه؛ هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاره‌کانی تورکیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست‌پێکردنی شه‌ڕ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌مریکا کاروانێکی سه‌ربازیی زیاتر ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment